قایمقامی كەلار له‌ رێگه‌ی وێستگه‌وه‌ هۆكاری گرانبوونی بەنزین ئاشكرا دەكات

‌شەهاب ئەحمەد، قایمقامی قه‌زای كەلار

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
قایمقامی كەلار هۆكاری گران بوونی نرخی سووتەمەنی دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوەی رێگریان كردووە لە هاوردەكردنی بەنزین كوالێتی خراپ و لە ئێستادا بازرگانەكان دەیانەوێت بەرزبوونەوەی نرخەكە بكەنە فشارێك بۆ هێنانی سووتەمەنی كوالێتی نزم.

شەهاب ئەحمەد، قایمقامی قه‌زای كەلار به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "پاش ئەوەی چەند رۆژێكە نرخی بەنزین و گاز بەرزبوه‌تەوە و بوه‌تە هۆی نیگەرانی هاوڵاتیان، هۆكاری گران بوونەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رێگریمان كردووە لە هاوردەكردنی بەنزینی كوالێتی خراپ كە دەبووە هۆی زیان گەیاندن بە شۆفێران". 

قایمقامی كەلار ئەوەشی خسته‌ڕوو: "بەشێك لە بازرگانەكان دەیانەوێت گرانبوونی نرخەكە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی ببێتە فشارێك و رێگەیان پێبدرێت بەنزینی خراپ هاوردە بكەن، بەڵام بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین و بە بەردەوامی رێگری دەكەین لە هێنانی سووتەمەنی خراپ".

شەهاب ئەحمەد روونیشیكردەوە: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان قسەمان كردووە و پێش جەژن كەمی سووتەمەنی چارەسەردەكرێت و نرخەكە دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی پێشووتر".

چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی به‌نزین له‌ هه‌رێمی كوردستان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی شۆفێران و هاوڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.


AM:11:42:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو