نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمەتەکانی روحانیی رەتکردەوە
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆمه‌ته‌كانی تارانی سه‌باره‌ت به به تێوه‌گلان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوپای پاسداران له شاری ئه‌هواز ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند پێویسته به‌ر له تۆمه‌تباركردن، به‌رپرسانی تاران له دۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بڕوانن.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، نیكی هایلی، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لێدوانه‌كانی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی ره‌تكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن ده‌ستی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نمایشی سه‌ربازی له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران‌دا هه‌یه.
هایلی ئامۆژگاریی به‌رپرسانی تارانیشی كرد، "به‌ر له‌وه‌ی كه‌سانی دیكه تۆمه‌تبار بكه‌ن پێویسته وردتر سه‌یری دۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌می قسه‌كانی له روحانی كرد و وتی: "روحانی ده‌توانێت به‌ئاره‌زووی خۆی لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بیكات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا له ئاوێنه سه‌یرێكی خۆی بكات".
شه‌وی رابردوو هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوسۆزی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی ئێران له دژی تایه‌فه‌گه‌ری راگه‌یاند و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و كوشتنی بێتاوانان به ته‌واوی جۆره‌كانییه‌وه شه‌رمه‌زار كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مممه 22ی ئه‌یلولی 2017، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێرانیان له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 30 كه‌س كوژران و زیاتر له 60ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاركردنی ئه‌هواز "حركه نصال تحریر أحواز" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ره‌شبگیری له سنووری ئه‌و شاره كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ئیسرائیل و سعودیه درێژ كرد و به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توندیان دا.
PM:07:46:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2285
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت