نەوەی نوێ لە سلێمانی کەرنەڤاڵی جەماوەریی سازدەکات


وێستگە نیوز-

نەوەی نوێ لە سلێمانی کەرنەڤاڵی جەماوەری سازدەکات و تێیدا بەرنامەی چوار ساڵیی بەسەر بەشداربواندا دابەشدەکرێت و سەرۆکی جوڵانەوەکەش وتاری دەبێت.

بەگوێرەی زانیاریەکانی وێستگە نیوز سبەی شەممە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵێ سپی نزیک چاڤیلاند لە سلێمانی کەرنەڤاڵی جەماوەریی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت.

لە کەرنەڤاڵەکەدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە وتاری دەبێت و بەرنامە چوار ساڵیەکەی نەوەی نوێ بەسەر بەشداربواندا دابەشدەکرێت.

تا ئێستا لە میدیاکانی ئەو حزبەوە هیچ ڕیکلامێک بۆ ئەو کەرنەڤاڵە نەکراوە و بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە بەڵام چەند سەرچاوەیەکی باڵای ئەو حزبە ئەنجامدانی ئەو کەرنەڤاڵەیان پشتراستکردەوە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ پارتێکی سیاسی نوێیە و لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا توانی چوار کورسی بەدەستبهێنێت و بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستانیش دروشمی "گەشتن بە لوتکەی دەسەڵات"ی بەرزکردوەتەوە.


PM:09:30:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو