كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی چوار حزبه‌كه له سلێمانی ده‌ستیپێكرد
دیمەنی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە.. فۆتۆ: وێستگە نیوز
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی چوار لایەنەکە لە سلێمانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاره چه‌ند پرسێك تاووتوێ بكه‌ن، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چوونیان بۆ بەغدا تاووتوێ بکەن.
پشتیوان جه‌مال، پەیامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی چوار حزبه‌كه به سه‌رپه‌رشتی كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حزبانه له باره‌گای هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
وتیشی: "کۆبوونەوەکە لەسەر دوو بابەتە، بابەتی یەکەمیان پرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و چوونیان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی داهاتووی عیراق".
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی چوار حزبه‌كه به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
هــ. ر
AM:11:10:30/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت