دروستكردنی هاوپه‌یمانی چوار لایه‌نه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان شكستی هێنا
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوان (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی) شكستی هێناوه، یه‌كێك له رێكخه‌رانی ئه‌و هه‌وڵه‌ش ده‌ڵێت، ئومێد بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی ماوه.
كه‌مال ره‌ئوف، یه‌كێك له رێكخه‌ری سه‌كۆی جه‌ماوه‌ر كه یه‌كێكه له ئاماده‌كارانی پڕۆژه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئامانجیان دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی فراوان بووه و وتی: "ئێمه له‌سه‌ر سێ ئاست كارمان كرد یه‌كێكیان بۆ شه‌ش لایه‌نه‌كه (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی شیوعی)، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو بۆ چوار لایه‌ن (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی)، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو بۆ دوو لایه‌ن (گۆڕان و هاوپه‌یمانی)، به‌ڵام پێمانوایه هاوپه‌یمانی ئه‌و چوار لایه‌نه شكستی هێنا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "وه‌ك بیستوومانه گۆڕان وتویانه ئه‌گه‌ر نه‌توانین هاوپه‌یمانیش بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین له‌ئاستی باڵادا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین دوای هه‌ڵبژاردن ده‌توانین فراكسیۆنێكی گه‌وره دروست بكه‌ین".
كه‌مال ره‌ئوف روونیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ری بگرتایه ده‌بووه هۆی ئاشتكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر، چونكه ده‌نگده‌ری ئه‌و لایه‌نانه تۆراون و به‌م شێوه‌یه ناتوانن رووبه‌ڕووی پارتی و یه‌كێتی ببنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار پارتی و یه‌كێتی هه‌ر پێكه‌وه ده‌بن.
به‌وته‌ی ناوبراو، ئێستا ئومێد ماوه كه ئه‌و لایه‌نانه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌و شه‌ش لایه‌نه رایانگه‌یاند كه ساخته‌كاری له ده‌نگه‌كانیان كراوه.
هــ. ر
PM:01:40:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت