پۆلیسی سلێمانی: ھاوڵاتییەک له سنووری چه‌مچه‌ماڵ کوژرا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمرۆ چوارشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2018، ھاوڵاتییەک لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ بەفیشەك كوژراوه.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز ناردووه ده‌شڵێت: "پاش ئاگادار کردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لەرووداوەکەو بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ھاوڵاتییەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە".
روونیشیكردوه‌ته‌وه: ھاوڵاتییەکە ناوی (ئ، ع، م) و لەدایکبوی ساڵی 1988ە.
راشیگه‌یاندووه، لە ئێستادا لەلایەن بنکەی پۆلیسی شۆرشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
هــ. ر
PM:07:43:25/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 11540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت