بۆیه‌كه‌مجار عیراق له خشته‌ی ناوچه گه‌رمه‌كاندا نه‌بوو
وێستگه نیوزـ
وێستگه‌ی بلاسیرفیلی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا-ی ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی بۆ گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه كه ناوی 15 ناوچه و ده‌وڵه‌تی تێدایه و ئه‌مجاره هیچ ناوچه‌یه‌كی عیراق له خشته‌كه‌دا نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2018، وێستگه‌ی بلاسیرفیلی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا-ی ئه‌مریكا ناوی گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهانی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ئاشكراكرد و به‌پێی خشته‌كه هیچ ناوچه‌یه‌كی عیراق له ریزی گه‌رمترینه‌كان نه‌بووه.
له‌م خشته نوێیه‌دا گه‌رمترین ناوچه له جه‌زائیر بووه و دواتر عوممان و كوه‌یت و پاكستان و توركمانستان و ئێران له ریزی گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان هه‌ژمار كراون.
له 11ی ته‌مموزی 20108، وێستگه‌ی بلاسیرفیلی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا-ی ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی بۆ گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه ناوچه‌ی حسێن له پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عیراق له پله‌ی یه‌كه‌می خشته‌كه‌دا بوو و پله‌ی گه‌رمی تیایدا گه‌یشتبوه 51 پله‌ی سه‌دی، هه‌ر له خشته‌كه‌دا هاتبوو كه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره شه‌شه‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان بووه به تۆماركردنی 50.2 پله‌ی سه‌دی.
دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان، له‌ئێران بووه، ئه‌وانیش ناوچه‌ی ئه‌هواز به 50.8 و ناوچه‌ی ئه‌به‌دان به 50.7 و ناوچه‌ی سافی ئاباد به 50.6 و ناوچه‌ی ئومه‌یدیه به 50.4 پله‌ی سه‌دی.
PM:07:39:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2090
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت