بە ڤیدیۆ.. گه‌رما ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی سوتاند
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
له ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عیراق، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ئاگری گرتووه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاریزگای به‌سره، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه نوسیوویانه، ئۆتۆمبێله‌كه رۆژی چوارشه‌ممه 4ی ته‌مموزی 2018 سووتاوه، چونكه گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 51 پله".
ئه‌وه له كاتێكدایه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئۆتۆمبێل گڕی گرت و سووتا، به‌ڵام جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، خراپی به‌نزین و ناشاره‌زایی به‌شێكی شۆفێران له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانیان له كاتی گه‌رمادا به‌هۆكار ده‌زانرێت.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی گه‌رما عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رما بۆ 47 تا 51 پله‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:10:10:05/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت