سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: له ئێستادا پێشوازی لە هیچ شاندێكی پارتی و یەكێتی ناكەین
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د
وێستگه نیوز ـ
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگه‌یاند، "پێشوازی له هیچ وه‌فدێكی پارتی و یه‌كێتی ناكه‌ین تا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساخته‌كارییان لێكردین ئاماده‌نه‌بوین له‌گه‌ڵیان بچینه به‌غدا ناكرێت هه‌موو جارێك به‌ناوی یه‌كڕیزیه‌وه ده‌ست بخه‌نه بینه‌قاقای خۆت و حزبه‌كه‌ت.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له هه‌ڵوێستی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه كرد و وتی: "ئێمه سورین له‌سه‌ر رازی نه‌بوون به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چونكه ئێمه به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین كه ساخته‌كاری كراوه، ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئێمه نین، بۆیه تا ئه‌نجامی راستی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان بۆ ده‌رنه‌چێت به‌شداری په‌رله‌مانی عیراق ناكه‌ین و هه‌ڵمان په‌ساردووه".
وتیشی: "تا دادگای فیدراڵی بڕیار ده‌دات ئێمه چاوه‌ڕێین، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه بۆ هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر هه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌رێك پرسه‌كان ده‌به‌ینه‌وه جڤاتی گشتی له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، زۆربه‌ی بۆچونه‌كانی ناو گۆڕانیش به‌وشێوه‌یه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م ساخته‌كارییه‌یان به‌سه‌ر سه‌پاندین به‌شداری له‌په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق نه‌كه‌ین".
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ڵوێستی چوار لایه‌نه‌كه كرده‌وه و وتی: "تا ئه‌م ساته بڕیارمان به‌وجۆره‌یه تا یه‌كلایی نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌فدمان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ناچێته به‌غدا و به‌شداری له‌په‌رله‌مانی عیراق ناكه‌ین به‌ڵام دوای یه‌كلایی بونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان دوباره تاوتوێی ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ینه‌وه".
له باره‌ی ئه‌گه‌ری پێكهێنانی فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و لایه‌نانه مامۆستا جه‌مال وتی: "باوه‌ڕناكه‌م فراكسیۆنی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت به‌ڵام به‌نیازین چوار لایه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی تریش هاوپه‌یمنێتیه‌ك پێكبهێنین تا بۆ له‌مه‌و دوا له هه‌ڵوێسته‌كانماندا له به‌غدا و كوردستان پێكه‌وه بین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هیچ گره‌نتیه‌كتان وه‌رگرتووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه‌كانتان دوباره نه‌بێته‌وه یا به‌شداری په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ناكه‌ن؟ جه‌مال حاجی محه‌مه‌د وتی: "نه‌خێر هیچ گره‌نتیه‌كمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ست ده‌بێت ئه‌گه‌رچی ئێمه پێشوتر گله‌یمان له‌وه‌ش هه‌بوو به‌ڵام باشتر بوو به‌و راده زۆره غه‌در و ساخته‌كاریمان لێنه‌كرابوو، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شداری له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین چونكه ئه‌وێ به‌مه‌یدانی شه‌ڕی خۆمان دژ به ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی ده‌زانین".
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی: "به‌داخه‌وه ئێمه له پێش ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه نه‌مانده‌زانی ده‌ستی ساخته‌كاری ئه‌م لایه‌نانه ده‌گاته ئه‌و ئامێره پێشكه‌وتوانه‌ی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو دروستكرا به‌داخه‌وه به‌خه‌ڵكمان وت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ساخته‌كاری ناكرێت به‌ڵام وه‌ك وتم هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه نه‌مانزانی و ده‌ركمان به‌وه نه‌كرد، به‌ڵام ئیتر ئه‌و ئه‌زمونه‌شمان كرد".
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی: "لێت ناشارمه‌وه ئه‌مجاره‌ش ساخته‌كاریمان لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌و شێوازه نابێت ئێمه به‌نیازی 15 كورسی بین به‌ڵام پێنج كورسیمان بدرێتێ، خۆ ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه، هه‌موو جارێك ساخته‌كاریمان لێكراوه بۆ نمونه له‌هه‌ڵبژردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 17 كورسیمان هێنابوو، به‌ڵام 12 كورسیمان بۆ هه‌ژمار كرا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كۆمسیۆن تۆماری ده‌نگده‌ران خاوێن بكاته‌وه، له رۆژی هه‌ڵبژاردن چاودێره‌كانمان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان زیاتر بێت، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌نێوان ئه‌و لایه‌نه ناڕازیانه پێكبهێنین وڵاتانی ده‌ره‌وه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و ساختكاریانه به‌رده‌وام ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه و داوامان لێكردون چاودێره‌كانیان زیادبكرێت، خۆ ناكرێت بڵێین ئه‌وان ساخته‌كاری ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش وازیان لێ بهێنین ده‌بێت قوربانی بده‌ین له‌پێناو نه‌وه‌ی داهاتوودا".
به‌بڕوای سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌م قۆناغه‌ش له‌به‌غدایه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ئێمه پێمان باشه ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوو بێت ئه‌وا به‌شداری له حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراقدا بكه‌ین نه‌ك لایه‌نه‌كان له‌كوردستان به‌رنامه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌به‌غداش به‌رنامه‌یه‌ك، ناكرێت به‌و عه‌قڵیه‌ته ئیش بكه‌ین رۆژێك بڵێین ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ین رۆژی دواتر رابكه‌ینه‌وه بۆ به‌غدا، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كانی ئێمه تا ئه‌م ساته‌ش چاره‌سه‌ریان له به‌غدایه".
له‌باره‌ی هۆكاری نه‌چونی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا مامۆستا جه‌مال وتی: "ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌فده ساخته‌یان لێكردوین له‌گه‌ڵیان ناچینه به‌غدا".
راشیگه‌یاند: "ئێمه كاتێك داوای یه‌كڕیزی كورد ده‌كه‌ین له به‌غدا كه ئه‌و لایه‌نانه له كوردستانیش یه‌كڕیز و یه‌ك ده‌نگ بن، له رابردوو نوێنه‌ره‌كانی ئێمه له‌پێناوی یه‌ك ده‌نگی كورد زۆر كاریان كرد هه‌ر له‌پێناو یه‌ك ده‌نگی كورد بوو ده‌نگیان دا به‌سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام خۆ ناكرێت هه‌موو جارێك به‌ناوی یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگیه‌وه ده‌ست بخه‌نه بینه‌قاقای خۆت و حزبه‌كه".
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت: "پێشوازی له هیچ وه‌فدێكی پارتی و یه‌كێتی ناكه‌ین تا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كلایی نه‌بێته‌وه".
وتیشی: "یه‌كێتی پێشنیازی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌ی كرد به‌ڵام ئێمه ره‌تمان كرده‌وه پێمان وتن تا له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌رگرده‌كه ره‌خنه له خۆیان نه‌گرن و به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان كۆنابینه‌وه، به‌ڵام نه‌یانكرد وتیان ئه‌وه كاری تاكه‌كه‌سێك بووه له‌خۆه‌وه هاتووه نه‌ك به به‌رنامه‌ی یه‌كێتی، باشه رای شه‌خسی چی؟ ئه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه خۆ ده‌یانتوانی ئه‌گه‌ر له‌خۆیه‌وه وایكردووه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن".
هــ. ر
AM:11:52:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت