به وێنه.. زینده‌وه‌رێك ته‌نگ به هاوڵاتییانی كه‌ركوك هه‌ڵده‌چنێت
زیندەوەرەکە...
وێستگه نیوز ـ
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی نیشته‌جێی پارێزگای كه‌ركووك، باس له په‌یدابوونی زینده‌وه‌ر (حه‌شه‌راتێك) ده‌كه‌ن، كه به‌سه‌ر پێستی هه‌ر كه‌سێكدا بڕوات، دووچاری سووتانه‌وه و هه‌ستیاری ده‌كات.
یه‌كێك له دانیشتووانی باشووری پارێزگای كه‌ركوك، به‌ناوی (قه‌یس ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاندووه، په‌یدابوونی ئه‌و زینده‌وه‌ره نامۆیه و پێشتر نه‌بینراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نها به رۆیشتن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، پێسته‌كه‌ی تووشی هه‌ستیاری و سووتانه‌وه ده‌كات.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت: "خه‌ڵكه‌كه ترسیان لێنیشتووه له‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دیاریكراو، تا ئێستاش ناشزانین چییه، چونكه پێشتر نه‌بووه و نه‌بینراوه".
داواش ده‌كه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیدار و ته‌ندرووستییه‌كانی كه‌ركوك رێكاری پێویست بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره بگرنه‌به‌ر و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن.
به گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێكی دیكه له هاوڵاتییه‌كان، ده‌ركه‌وتنی زینده‌وه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌كی له ناكاو بووه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌رییه نیوز:
هــ. ر
PM:02:19:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 18470
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت