زه‌وی چاوەڕوانی درێژترین دیاردەی مانگگیران دەکات
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه گۆی زه‌وی له به‌رده‌م درێژترین ماوه‌ی مانگگیرانه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ره‌نگه له چه‌ندین ده‌یه‌ی داهاتوشدا مانگگیرانێكی له‌وجۆره دوباره نه‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ئایاری 2018 بڵاویكرده‌وه كه مانگ گیرانه‌كه‌ی ئه‌مجاره یه‌ك كاتژمێر و 43 خولهك ده‌خایه‌نێت و لوتكه‌ی مانگگیرانه‌كه له كاتژمێر 8:200 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانیدا بێت به كاتی گرێنچ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مانگگیرانه‌كه له رۆژی 27ی ته‌مموزی 2018 رووبدات و ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و هندستان و ئوسترالیا و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م ئه‌و دیارده گه‌ردونییه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ناوچه و وڵاته‌كانی دیكه‌ی جیهان ئه‌و دیارده‌یه به كه‌متر ده‌بینن، هۆكاری ئه‌و مانگگیرانه درێژخایه‌نه‌ش ئه‌وه‌یه كه مانگ به‌ناوه‌ندی سێبه‌ری گوی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر یه‌ك هێڵ له بۆشایی نێوان پشتی گۆی زه‌وی و خۆردا.
PM:06:22:14/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 13760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت