لێدوانێك له وته‌بێژی یه‌په‌گه‌وه له عه‌فرین
بروسک حەسەکە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین رایگەیاند، تا ئێستا لە قۆناغی بەرگری لە گەلدا بوون، لە ئێستا بەدواوە قۆناغی ھێرش دەستپێدەکەین بۆ سەر ئەو تیرۆرستانەی چوونەتە ناو عەفرینەوە.
بروسک حەسەکە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین رایگەیاند: "ئەوەی تا ئێستا کردوومانە بەرگریی کردن بووە لە گەل، پاش ئەوەی دڵنیا دەبینەوە لە گەشتنی گەلەکەمان بە شوێنێکی ئارام، بێ دوو دڵی و بەھەموو ھۆکارێک دەست بەھێرش دەکەین بۆ سەر سوپای تورک و ئەو تیرۆرستانەی چوونەتە ناو عەفرینەوە".
ئەوەشی راگەیاند: "شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە دڵنیان لەوەی عەفرین دەکەنە گۆڕستانی داگیرکەران، لە ھەر شوێن ئاڵای ئەوان ھەبێت ئێمە ھێرش دەکەین، راجو، جندرێس، بلبلێ و ھەموو ناوچەکانی دیکەی عەفرین".
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه یه‌كه‌كانی سوپای سوریای ئازاد (سه‌ربه توركیا) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان كۆنتڕۆڵ كردووه، هاوكات محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدین، وته‌بێژی سوپای سوریای ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له سێ میحوه‌ره‌وه چونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای به‌رگریكردنی دوو مانگی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دێت، له‌گه‌ڵ دووه‌م هێزی ناتۆ له جیهان كه توركیایه.
هــ. ر
PM:10:45:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 7024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت