سلێمانی.. چاودێری زیاتری سه‌رتاشخانه‌كان ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌سه‌رتاشخانه‌كان دروستكردووه و رۆژانه سه‌ردانی دوكانه‌كانیان ده‌كات، پشكنین بۆ ئه‌و ئامێر‌و كه‌ره‌ستانه ده‌كات له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به‌كارده‌هێنرێن، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه له‌كه‌سانی پسپۆڕی بواره‌كه پێكهاتوون.
ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی وتی: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پیشه‌ی سه‌رتاشین پێكهێنراوه و رۆژانه سه‌ردانی دوكان و شوێنكاره‌كانیان ده‌كات، تاوه‌كو پشكنین بۆ ئه‌و ئامێر و پێداویستیانه بكات كه له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و كارمه‌ندانی دوكانه‌كانی سه‌رتاشین به‌كارده‌هێنرێن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی وتیشی: "لیژنه‌كان له‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زای بواره جۆربه‌جۆره‌كان و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی (ئاسایشی ئابووری، ته‌ندروستی، ڤێترنه‌ری، گه‌شتوگوزار، كوالێتی كۆنترۆڵ، چاودێری بازرگانی و قائیمقامیه‌تی سلێمانی) پێك هاتوون و سه‌ردانی دوكان و شوێنه‌گشی-یه‌كان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان پێویسته كارمه‌ندانی پیشه‌ی شه‌رتاشین، له پشكنینه ته‌ندروستییه‌كاندا هه‌ڵگری هیچ جۆره ڤایرۆسێك نه‌بن و له به‌ریًوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی خۆیان به‌دژه ڤایرۆسه‌كان كوتابێت، تا له سه‌لامه‌تی خۆیان و ئه‌وكه‌سانه روویان تێده‌كه‌ن دڵنیابنه‌وه، پاشان رێگه به‌كاركردنیان ده‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: جبَبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی كاركردنی پیشه‌كه بریتین له‌هه‌بوونی مۆڵه‌ت و كارتی ته‌ندروستی كارمه‌ندان، به‌كارهێنانی گوێزان و خاولی سه‌فه‌ری، به‌كارهێنانی پۆشاكی تایبه‌تی پیشه‌كه و به‌كارهێنانی مادده پاكژكه‌ره‌وه‌كان له خاوێنكردنه‌وه‌ی شانه و ئه‌و ئامێرانه‌ی له پیشه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌نكاری پابه‌ندنه‌بوو به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری بازرگانی رووبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه كه به غرامه‌كردن ده‌ستپێده‌كات و به‌داخستنی شوێنه‌كه و دادگایی كردنیان كۆتایی دێت.
هــ. ر
PM:01:28:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت