سه‌رتاشخانه‌ی ئیبۆشۆ له سلێمانی داخرا
سەرتاشخانە داخراوەکە
وێستگه نیوز ـ
له سلێمانی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه سه‌رتاشخانه‌یه‌ك داخرا.
لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌رتاشخانه‌ی ئیبۆشۆ-یان له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری سلێمانی داخست، به‌وته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه خاوه‌نی سه‌رتاشخانه‌كه پابه‌ندی هیچ كام له مه‌رج و رێنمایه‌كان نه‌بووه.
ئیبراهیم به‌هادین، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: سه‌رتاشخانه‌كه زیاتر له ساڵێكه به‌بێ مۆڵه‌ت كارده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وێ كارده‌كه‌ن مۆڵه‌تی ته‌ندروستیان نیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پابه‌ندنی هیچ كام له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنمایه‌كانی كاركردن نیه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "دوای چه‌ند جارێك له ئاگاداركردنه‌وه به‌ڵام مه‌رج و رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه".
ئیبراهیم به‌هادین وتیشی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی سه‌رتاشخانه‌كه درا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و دوای ئه‌وه‌ی پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان ببێت ئه‌و كاته رێگه به‌كاركردنی ده‌درێت".
لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان یه‌كێكه له لیژنه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت سلێمانی و ئه‌ركی لیژنه‌كه به‌دواداچوونه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و كۆی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێویسته سه‌رتاشخانه‌كان جێبه‌جێیان بكه‌ن.
هــ. ر
AM:11:54:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت