حكومه‌تی عیراق ده‌ست به دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستیی عیراق راگه‌یاند كه له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 ده‌كرێت.
د. عه‌لی حسێن ته‌میمی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گشتی پلاندانان و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كان رایگه‌یاندووه كه د. عه‌دیله حه‌مود حسێن، خانمه وه‌زیری ته‌ندروستیی عیراق پێشنیازی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی بواری پزیشكی كردووه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقیش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربڕیووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گشتی پلاندانان و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی دهرندروستیی عیراق راشیگه‌یاندووه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 19ی شوباتی 2018 فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلێژی پزیشكی و پزشكی ددان و ده‌رمانسازی و په‌رستانی و په‌یمانگا پزیشكییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 بڵاوده‌كرێته‌وه.
وتیشی ئه‌وانه‌ی به گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن هه‌مان موچه‌ی ئه‌وانه‌یان ده‌بێت كه دامه‌زراون و هیچ جیازاوییهكیان نییه، موچه‌كه‌ش له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی داراییدا ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی 2018 په‌سه‌ند ده‌كرێت.
PM:08:26:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت