بۆیه‌كه‌مجار به‌غدا ناوی 60 داواكراوی بڵاوكرده‌وه و گه‌وره‌ترین داواكراویشی فه‌رامۆشكردووه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی شوباتی 2018، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ناوی 60 كه‌سیان بڵاوكرده‌وه كه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی لایه‌نگری رێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده و حزبی به‌عسن، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و داواكراوانه‌دا ناوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نییه.
سایتی سكای نیوز به‌پێی لیستی ئه‌و ناوانه كه ده‌ست ئاژانسی فرانس پرێس كه‌وتووه، بڵاوكرده‌وه، له‌نێو ئه‌و 60 كه‌سه‌دا ناوی ره‌غد-ی كچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس هه‌یه، ئه‌مه جگه‌له ناوی 28 كادری ناو داعش و 12ی رێكخراوی قاعیده و 20ی دیكه‌ی سه‌ربه حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه.
سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عیراقین، ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت كه لوبنانییه به‌ناوی معن به‌شور كه ئه‌مینداری پێشووی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به و تۆمه‌تباره به چه‌كداره‌كردنی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی به‌شدارییان له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی عیراقدا كردووه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، له‌نێو ئه‌و 60 داواكراوه‌دا ناوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش نه‌هاتووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌منیی عیراق ره‌تیكردوه‌ته‌وه هۆكاره‌كه ئاشكرا بكات و وتویه‌تی كه لیسته‌كه گرنگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه له‌لایه‌ن دادگاكانی عیراقه‌وه داواكراون.
له‌ناو لیسته‌كه‌دا ناوی چه‌ند ئه‌میرێكی داعش هه‌ن، له‌وانه فارس محه‌مه‌د یونس مه‌ولا كه والیی به‌رزاییه‌كانی فورات و به‌رپرسی ده‌سته‌ی سه‌ربازیی ناحه‌ی زومار و به‌نداوی موسڵیش بووه، یه‌كێكی دیكه به‌ناوی عه‌بدولره‌حمان عه‌بوش، به‌رپرسی ولایه‌تی زاب و كه‌ركو بووه.
یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی سه‌دام حسێن حه‌مود جبوری، به‌رپرسی ولایه‌تی باشوری موسڵ و شه‌رقات بووه و ناوی ئه‌فسه‌رێكی سه‌رده‌می رژێمی به‌عیسش به‌ناوی مه‌حمود ئیبراهیم مه‌شهه‌دانی هاتووه.
هه‌رسه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌كانی داعش ناوی فه‌واز محه‌مه‌د موتڵه‌گ و سیان له كوڕه‌كانی، فه‌واز ئه‌فسه‌ری فیدائییه‌كانی سه‌دام بووه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی داعش بووه.
ئه‌و ناوانه‌ی سه‌ربه رێكخراوی قاعیده‌ن بریتین له: ئه‌حمه‌د خه‌یلی حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی قاعیده له كه‌ركوك و عه‌بدولناسر جه‌نابی موفتیی قاعیده له ناوچه‌ی جورف سه‌خه‌ر-ی باشوری به‌غدا و پێشتر ناوچه‌كه به‌هۆی زۆریی توندوتیژییه‌وه به "سێگۆشه‌ی مه‌رگ" ناسرابوو.
سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌كانی به‌عس ناوی مه‌حمود یوسف ئه‌حمه‌د له سه‌روی داواكراوه‌كانی سه‌ربه به‌عس هاتووه كه سه‌ركرده‌یەکی به‌عسی بووه.
PM:07:54:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت