فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌لجیكا له شه‌ڕی دژبه داعش له عیراق كشانه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌لیجكا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش له عیراق له خاكی ئوردن جێگیر كرابوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه له ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری F-16 له ئوردن جێگیركرابوون كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌شداریی شه‌ڕی عیراقیان كردووه.
له مانگی ئه‌یلولی 2016وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌لجیكا چونه‌ته ناو هاوپه‌یمانیی دژبه داعش و وابڕیاربوو له مانگی ئه‌یلولی 2017 ئه‌و فڕۆكانه بگه‌ڕینه‌وه وڵاته‌كانیان به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌كه داوای له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كرد شه‌ش مانگی دیكه مانه‌وه‌یان درێژ بكه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه دوای كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانیان ئه‌و فڕۆكانه گه‌ڕانه‌وه خاكی وڵاته‌كه‌یان.
بڕیاری درێژكردنه‌وه‌كه دوای ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییانه هات له مانگی ئازاری 2016 كرایه سه‌ر ئه‌و وڵاته و به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س كوژران و 340ی دیكه‌ش برینداربوو، دواتریش رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند.
ر.ع
PM:10:00:26/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت