نیویۆرك و برۆكسل..دوو ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌كی جوانكاری و ئاسن رویدا
چرکەساتی تەقینەوەکەی کارگەکەی برۆکسل
وێستگه نیوزـ
له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له کارگەیەکی كه‌لوپه‌لی جوانكاری له شاری نیویۆرك 13 كه‌س بریندار بوون، له برۆكسل-ی پایته‌ختی بەلجیکاش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كارگه‌یه‌كی ئاسن زیانی گیانیی لێكه‌وته‌وه.
تۆڕی سی بی ئێس نیوز-ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه له كارگه‌یه‌كی دروستكردنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری له ناوچه‌ی ویندسور-ی نیویۆرك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س برینداربوون كه چواریان كارمه‌ندی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئه‌مریكا بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری گینت-ی باكوری برۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئاسن و پۆڵا رویداوه بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی سێ كه‌س.
پێگه‌ی L'Echoی به‌لجیكا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری دروستبونی شۆرتی كاره‌با و ئاشكرایكردووه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات میدیاكانی به‌لجیكا له‌زاری پۆلیسی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یان بڵاویاكردوه‌ته‌وه كه چه‌ند كه‌سێكی دیكه له‌و روداوه‌دا بێسه‌روشوێنن و چاره‌نوسیان نازانرێت، جگه‌له زیانه گیانییه‌كانیش، ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی ماددیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
وێنەکانی کارگەکەی برۆکسل
ر.ع
PM:10:52:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت