پنتاگۆن: پێداچوونەوە بە پشتگیریی سەربازیمان بۆ یەپەگە دەکەین

‌یەپەگە زۆرترینی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک پێکدەهێنێت

وێستگه‌ نیوز ـ
ئیریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بە پشتگیرییە سەربازییەکانیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن کە یەپەگە زۆرینەی پێکدەهێنێت.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ماهۆن وتوویەتی: پێداچوونەوە بە پشتگیرییە سەربازییەکانمان بۆ کوردە هاوپەیمانەکانمان لە سوریا دەکەین، بەو شێوەیەی کە پێداویستی سەربازی بۆ تێکشکاندنی داعش و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی دەیخوازێت.

وتەبێژەکەی پنتاگۆن باسی لە چۆنێتی پێداچوونەوەکە یان راگرتنی پێدانی چەک بە یەپەگە نەکردووە، بەڵام رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش دوێنێ رایگەیاند، چاوەڕێی چاوەڕێی پێداچوونەوەی ئەو پشتگیرییانە دەکەن کە دەیدەن بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەویش خۆی لە ژمارەی راوێژکار و مەشق و کەلوپەلی سەربازیدا دەبێنێتەوە.

ناوبراو ئەوەشی وتووە: لە ئێستادا پێدانی چەک بە یەپەگە سنوردار کراوە و ئەرکەکانیشیان دیاری کراوە.

رۆژی‌ 24ی‌ تشرینی‌ دووەمی 2017، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری‌ دەرەوەی‌ تورکیا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی‌ تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە روونی‌ بەڵێنی‌ بە تورکیا داوە لەمەودوا چەک نادەن بە یەپەگە.

هــ. ر


AM:09:32:28/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت