پنتاگۆن رەزامەندی دەربری بەناردنی هێز بۆ ولاتی سعودیە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوزـ
مارک ئسپەر جێبەجێکاری کارەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پنتاگۆن رایگەیاند، فەرمانکراوە بە ناردنی هێزی ئەمریکی بۆ وڵاتی سعودیە ئەوەش دوای دروست بوونی ئەو بارگرژیانەی ئەم دواییە لە کەنداو دروست بووە.


راشیگەیاند: ناردنی هێز بۆ وڵاتی سعودیە بۆ بەره‌نگاربوونەوەی ئەو هێرشانەیە لەناوچەکە.

پێشتر واشنتن ئامادەیی خۆی راگەیاندبوو بەناردنی 500 سەرباز و فڕۆکەی سەربازی  بۆ سعودیە.
 
ئاژانسی ئەسۆشید پرێس لە سەرچاوەیەکی ناو پنتاگۆنەوە بڵاویکردەوە کە بەشێک لەو هێزەو موشەکی جۆری پاتریوت گەیشتونەتە بنکەی ئەمیر سوڵتان لە خاکی سعودیە.

دوێنێ سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر  هاتنی هێزی ئەمریکی بۆ خاکی سعودیە بۆ زیاتر  زامنکردنی ئاسایشی ناوچەکە.

هــ. ر


AM:10:20:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو