وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی تشرینی دووه‌می 2017 ده‌ریكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به توندی هێرشه‌كانی ناوچه‌ی سینا ئیدانه ده‌كات و شانبه‌شانی حكومه‌ت و گه‌لی میسر پشتیوانیی خۆی ده‌پات ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌خۆشیی خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه ده‌كات.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌دا وتویه‌تی: "تیرۆر ئایینی نییه، بۆیه داواكه‌مان نوێنه‌كه‌ینه‌وه بۆ بنبڕ:ردنی تیرۆر و سه‌رچاوه فكرییه توندڕه‌وه‌كانی كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج".
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 24ی تشرینی دووه‌می 2017، لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی پارێزگای باکوری سینا لە میسر رویدا و بەهۆیەوە 115 کەس کوژران و دەیان کەس برینداربوون.
میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبی چێندراو لە مزگەوتی ڕەوزە لە شارۆچکەی بیر عەبد نزیک عەریش ئەنجامدراوە، دواتر چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە نوێژخوێنان کردووە.
بەپێی ئاماری ڕەسمی کە میدیاکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، لەو تەقینەوەیەدا 115 کەس کوژراون و زیاتر لە 80ی دیكه‌ش برینداربوون، لەنێو قوربانیانیش منداڵ و سەربازی سوپا هه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەنجامدا و سەرۆکایەتی میسریش سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی بەهۆی تەقینەوەکەوە لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
نیمچە دوورگەی سینا کە دەکەوێتە سنوری میسر و ئیسرائیل و کەرتی غەززە، بەهۆی بوونی چەندین گروپی چەکدار، بەبەردەوامی هێرشی چەکداری و تەقینەوەی تێدا روودەدات، سوپای میسریش لەدوای کودەتاکەی 2013ەوە هێزێکی زۆری سەربازی لەو ناوچەیە بڵاوکردووەتەوە.
ر.ع
PM:05:22:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2701
جار خوێنراوه‌ته‌وه