دژە تیرۆری عیراق بەدوای نێرگز قادر دا دەگەڕێت


وێستگه‌ نیوز ـ
بەهۆی دەرکەوتنی لە بەرنامەی بەیانی کەرکوک بە ئاڵای کوردستانەوە و هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق داوای زانیاریی لەسەر نێرگز قادر پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دەکەن.

نێرگز قادر زانیارییه‌كانی بۆ وێستگه‌ نیوز پشتراست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عیراق لە گروپی رۆژنامەنووسانی کەرکوک لە ڤایبەر داوای لە رۆژنامەنووسان کردووە کە هەوڵبدەن نێرگز پەیوەندییان پێوە بکات بزانین ئه‌و پاڵه‌وانه‌ كێیه‌ ته‌حه‌دامان ده‌كات و بە ئاڵای کوردستانەوە بەرنامە دەکات".

نێرگز قادر بۆ وێستگه‌ نیوز وتیشی: "به‌پێی ده‌ستووری عیراق من هیچ سه‌رپێچیه‌كم نه‌كردوه‌ و ئه‌وه‌ی من كردوومه‌ گوزارشت بووه‌ له‌ ده‌ربڕینی كوردانه‌ی خۆم".

ئه‌وه‌شی وت: "ئێداره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ كێشه‌كه‌ ئاگاداری كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش پێی وتوون به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كه‌ ده‌كات".

نێرگز قادر، پێشتر به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندبوو: "وەک هاوڵاتیەکی کەرکوک دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر وەک یەکەم کچی کورد لەکەرکوک ئاڵای کوردستانم خستەسەرشانم لەبەرنامەی بەیانی باشدا ئەمەش وەک پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی نەگەراونەتەوە شارەکە و پێیان وایە جارێکی تر کورد لەمشارە ناتوانی ئاڵای کوردستان هەڵبکات، بۆیه‌ ته‌حه‌دای هێزه‌ عیراقییه‌كانم كرد".

وتیشی: "من به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسم دەست پێشخەریم كرد، ئێوەش وەرنەوە و باپێکەوە پارێزگاری لە کوردبوونمان بکەین".

هــ. ر     


PM:03:02:23/11/2017








ئه‌م بابه‌ته 22734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو