له‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی روونكردنه‌وه ده‌دات
نێرگز قادر....
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری شۆخی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له‌سه‌ر دانانی چه‌ند پاسه‌وانێك بۆی له رۆژانی رابردوودا، روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "من پاسه‌وانم نییه، به‌ڵكو ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵم بینران هی خاوەن کارێک بوون کە من رێکلامم بۆ شامپۆکەیان کردبوو".
نێرگز قادر، له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له ژماره‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی ئه‌وه كراوه كه گوایا من پاسه‌وانم بۆ دانراوه و به‌بێ ئه‌وان ناچمه ده‌ره، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی جۆرێكی دیكه‌یه‌و خه‌ڵك به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون".
وتیشی: "هیچ کێشەم لەگەڵ کەس نیە ژیانیشم لەمەترسیدا نیە، تەنیا ئەوەنەبێت من حەوت رۆژ پڕۆگرامی رێكلامم بۆ مارکەی جیهانی شامپۆی راهین کرد، پڕۆگرامەکە بەسپۆنسەری ئەوان بوو، بەهۆی قەرباڵغیەوە نەماندەتوانی کۆنتڕۆڵی پڕۆگرامە کە بکەین، هەر بۆیە خاوەنی کارەکە پاسەوانی بۆدانام".
نێرگز قادر روونیشیكرده‌وه: "من خۆم بەبچوکی هەمووان دەزانم ئەوکاتە هەست ئەکەم هەم کە لەناو خەڵکدابم".
نێرگز قادر، له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2010 له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌ستی به‌كاركردن كردوه‌و پێشكه‌شكاری هه‌واڵی سیاسی و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك و ژیان له لادێ-یه.
PM:04:22:09/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 14628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت