سه‌رۆكی زیمبابۆی قایل بوو ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت
رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی دەستلەکارکێشاوەی زیمبابۆی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی زیمبابۆی ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش واده‌ی دیاریكراو بۆی، واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، تا سبه‌ینێ دووشه‌ممه20ی تشرینی دووه‌می 2017، بۆ رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی زیمبابۆی دیاریكرابوو كه وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
پێشتر حزبی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌فریقا- به‌ره‌ی نیشتمان كه پارتی ده‌سه‌ڵاتداری زیمبابۆیه تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌ی بۆ رۆبه‌رت مۆگابی د‌یاریكردبوو واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت، حزبه‌كه رێوشوێنی پێشوه‌ختی به‌رامبه‌ر مۆگابی گرته‌به‌ر و له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و حزبه لای برد و له‌جێی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوی منانگاگوا دانا.
ئێستا مۆگابیی ته‌مه‌نی 93 ساڵ له‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریدایه له كۆشكه گرانبه‌هاكه‌ی كه پێی ده‌وترێت "كۆشكی شین" و پێش وازهێنانه‌كه‌شی نه‌یده‌ویست ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت كه ماوه‌ی 37 ساڵه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ر.ع
PM:09:20:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت