كۆنگرێسی ئه‌مریكا گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی تیرۆره‌وه
وێستگه نیوز -
كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ی "نوجه‌با"ی عیراقی كه گروپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیه، گروپێكی تیرۆریستییه و پێوسته سه‌رۆكی گروپه‌كه و به‌رپرسه‌كانی له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا قه‌ده‌غه بكرێن.
رۆژی دووشه‌ممه پێگه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به یاسای كۆنگرێس بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی "به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه له ساڵی 2017" بڵاوكرده‌وه و ره‌شنووسی یاساكه راده‌ستی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران مه‌شق به چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی "نوجه‌با" ده‌كات و بودجه‌ی بۆ دابین ده‌كات و پڕچه‌كی ده‌كات و حزبوڵای لوبنانی ئه‌ركی راوێژكردن و مه‌شقپێكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ئه‌ستۆ".
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با چه‌كداره‌كانی ره‌وانه‌ی سوریا كردووه بۆ به‌رگریكردن له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و یه‌كێك له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی داوه ئابڵوقه‌دانی شاری حه‌ڵه‌ب بووه".
كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی "نوجه‌با" تۆمه‌تباره به تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له عیراقدا و به‌شداربووه له بۆردوومانكردنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت به هاوه‌ن له ساڵی 2008دا.
باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی و سه‌ركرده‌كانی تری حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمانی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندان و له 2016شدا پشتیوانی بۆ حزبوڵای لوبنانی ده‌ربڕیوه.
له راپۆرته‌كه‌یدا، كۆنگرێسی ئه‌مریكا پشتیوانی ته‌واوی بۆ ئیسرائیل ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له ساڵی 2017دا رایگه‌یاندووه كه لیوایه‌ك دروست ده‌كه‌ن به ئامانجی ئازادكردنی ناوچه‌ی جۆلانی داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رۆڵێكی زۆری هه‌یه له دابینكردنی رێگای نێوان ئێران و لوبنان به ئامانجی گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ حزبوڵای لوبنانی.
سه‌رچاوه: RT
PM:07:34:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 11772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت