وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق هۆشداریی توند به كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق هۆشداریی توندی به كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری نه‌وتی جیهان دا له هه‌ر گرێبه‌ستێك كه به‌بێ گه‌ڕٍانه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌یكه‌ن.
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ندێك لێدوانی به نابه‌رپرسانه له‌قه‌ڵه‌مدا كه له هه‌ندێك به‌رپرسی ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات یان له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن ئه‌و لایه‌ن له‌ناو سنوری جوگرافیی عیراق به‌بێ ئاگاداریی حكومه‌تی فیدڕاڵ یان وه‌زاره‌تی نه‌وت.
جه‌بار لعێبی ئه‌و كارانه‌ی به ده‌ستوه‌ردانێكی ئاشكرا له كاروباری ناوخۆی عیراق و سه‌روه‌ریی نیشتمانی هه‌ژماركرد و به سه‌رپێچیكردنی ئاشكرای نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی به‌غدا و وه‌زاره‌ت به‌رپرسن له كێشانی نه‌خشه و دانانی ستراتیژیه‌تی سامانی نه‌وت و غاز به‌پێی ده‌ستور و ده‌سه‌ڵات و رێنماییه كارپێكراوه‌كان، جا ئه‌وه له ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن یان گرێبه‌ست بێت له‌گه‌ڵ وڵات و كۆمپانیا جیهانییه‌كان.
ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه (حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی نه‌وت)، هه‌ر رێككه‌وتن و گرێبه‌ستێكی دیكه نایاساییه و حكومه‌ت پابه‌ند نابێت و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه له دادگا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی بگرنه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی نه‌وت داواشی له حكومه‌ت كردووه ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان دابین بكات و پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كۆمپانیایانه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به پارێزگاكانی "باكور"یشه‌وه بپارێزێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، کۆمپانیای ڕوسنەفت-ی ڕوسی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزاکرد بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دابەشکردنی بەرهەمی 5 کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیاکە لە هەواڵێکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە: بڕی پشکەکانی بەگوێرەی مەرجی ڕێککەوتنەکە لە 80% دەبێت، مەرجی رێککەوتنەکە هاوشێوەی هەمان ئەو ڕێککەوتنانە دەبێت کە کۆمپانیا نەوتی و گازییەکانی دیکە ئیمزایانکردووە.
لە هەواڵەکەدا ڕوسنەفت نووسیویەتی "هەردولا ڕێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی پشکنینی جیۆلۆجی و دەستکردن بە بەرهەمهێنانی سەرەتایی کە بڕیارە پرۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2018 وە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.''
ڕوسنەفت ئاماژەی بەوەش کردووە، گەشەپێدانی تەواوەتی کێڵگەکان بەشێوەیەکی تەواو لە ساڵی 2021ەوە دەستپێدەکات.
لە کۆتایی هەواڵەکەدا کۆمپانیا ڕووسییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کۆی یەدەگی نەوتی کە دەتوانرێت هەناردە بکرێت لەو کێڵگە نەوتییانە دەگاتە نزیکەی 670 ملیۆن بەرمیل نەوت.
بەڵگەنامەی ڕێککەوتنەکەش بە گوێرەی ڕێککەوتنی وەبەرهێنان ئیمزا کراوە، کە لە کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی کە لە شاری سانت پتروسبورگی ڕوسیا ئەمساڵ بەڕێوەچوو.
ر.ع
PM:06:09:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت