عه‌لی حه‌مه ساڵح: به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان تایبه‌ت به پاشه‌كه‌وتی مووچه ناكه‌م
عەلی حەمەساڵح..
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی 20ی ئه‌یلولی 2017، ناكات، كه تایبه‌ته به پاشه‌كه‌وتی مووچه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له نووسینێكدا له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "رۆژی 18ی نۆ، لیژنه‌ی دارایی و ئابوری و کاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان کۆده‌بیته‌وه بۆ ئاماده‌کاری کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی 20ی نۆ دا، گوایه له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتی مووچه‌یه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، نۆ خاڵی خستووه‌ته‌روو، كه هۆكاره بۆ به‌شداری نه‌كردنی له‌و دوو دانیشتنه‌دا خستووه‌ته روو و ده‌ڵێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك به‌شداری دانشتنه‌كه ناكات.
ده‌قی خاڵه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح:
1- کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی یاسایی نیه، چونکه سکرتێری په‌رله‌مان به ناسایی دانراوه، ئه‌و دانیشتنه‌ی سکرتێری تێدا هه‌ڵبژێردرا پڕ بوو له یاسا شکێنی، که‌سکرتێر نایاسایی بوو کۆی دانیشتنکه نایاساییه.
2-سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، یاسا شکێنی کردووه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی بڕیوه، ئێستا ده‌بێت ئه‌وان له په‌رله‌مان ئاماده‌بن له‌به‌رامبه‌ر یاسا شکێنیدا، پرسیاری داهاتی دیارنه‌بووی نه‌وت و ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌یان لێبکرێت هێناویانه‌ته سه‌ر ئه‌م میلله‌ته. پرسیاری ئه‌و پاره زۆرانه‌یان لێبکرێت که به‌ناوی دادگاوه دۆڕاندوویانه.
3-حکومه‌ت یاسا شکێنی کردووه موچه‌ی بڕیوه، ئێستا ده‌یانه‌وێت به ڕاسپارده یان ڕێنمایی بیگه‌ڕێنێته‌وه. له کاتێکدا یاسا زۆر به‌هێزتره له ڕاسپارده‌و ڕێنمایی، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت گوێیان له یاسا شکێنی نه‌بووه.
4-سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت له‌سه‌ر یاسا شکێنی ده‌بێت له په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه‌یان لێبکرێت، ئێستا ئه‌وان نه‌ک لێپێچینه‌وه‌یان لێناکرێت به‌ڵکو به زه‌لیلی ڕاسپارده‌یان بۆ ده‌نێردرێت.
5-به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌کان(له چوارشه‌ممه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو) داهاتی نه‌وت و ناوخۆ به‌شی موچه‌ی ته‌واو و خه‌رجی به‌کاربردنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ده‌کات، به‌ڵام داهاتی نه‌وت ئه‌وه‌ی دێته‌وه ده‌خرێته بانکێکی ئه‌هلی! داهاتی ناوخۆش نادیار‌و گوماناوییه، بۆ نمونه داهاتی سلێمانی نزیکه‌ی ٥٥ ملیۆن دۆلاره‌و به نه‌قد ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر،
ئه‌م 55 ملیۆنه بۆ مووچه نیه، که‌واته 55 ملیۆن دۆلار که ده‌چێته بانکی ناوه‌ندی سلێمانی چۆن خه‌رجده‌کرێت!
6- هیواموایه فراکسیۆنی پارتی و یه‌کێتی پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵک و په‌رله‌مانتاران بکه‌ن بڕۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت کۆببنه‌وه‌و ئه‌م به‌ڵگه‌و قسانه‌یان بۆ بخه‌نه‌ڕوو.
7- له‌گه‌ڵ ئاسایی بونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌که‌ین، هه‌موو ئه‌و دیکیۆمێنت و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ستن به داهاتی نه‌وت و ناوخۆ ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، قسه‌ی جدیمان له‌سه‌ری ده‌بێت.
8- ئایا سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێک باکی به په‌رله‌مان نه‌بێت، ساڵی 2015 و پێش داخستنی په‌رله‌مان رێگای نه‌دابێت وه‌زیره‌کانیش بێن بۆ په‌رله‌مان ئێستا به یاداشتێک یاسا شکێنی لاده‌به‌ن! یان ئه‌مه یاریه‌کی حزبیه.
9-پێموایه ئه‌م دانیشتنه یه‌ک ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش شاردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا شکێنیه‌ی له 15ی 9 دا کرا.
-دڵنیام له دڵسۆزی به‌شێک له په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی دارایی، به‌ڵام پێموایه ئه‌مه ڕێگا دروسته‌که نیه بۆ باشکردنی موچه‌ی خه‌ڵک، ئه‌نجام ده‌بینین.
PM:02:23:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 12892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت