ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر مامۆستا سامان سه‌نگاوی ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز –
قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر مامۆستا سامان سه‌نگاوی پاسه‌وانی لقی پارتی دیموكراتی كوردستانه له چه‌مچه‌ماڵ و رایكردووه بۆ هه‌ولێر و تا ئێستا لایه‌نه‌كه‌ی ئاماده نییه راده‌ستی بكات.
نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 18ی ئابی 2017، بە ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی وتلەبەردەم دەرگای مزگەوتدا لە هێرشكرایه‌سه‌ر مەلا سامان سەنگاوی پێشنوێژ و وتارخوێن و بریندار كرا.
ئه‌مڕۆ ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی ناشارستانی دزێو هه‌بووه له شاره‌كه‌دا، به‌ڵام سوپاس بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش كه هاوكارمانن".
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان وتی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هاوكاری هه‌موو خه‌ڵك له دۆسیه‌ی مامۆستا مه‌لا سامان سه‌نگاوی به‌دواداچوونمان كرد و و سكاڵا تۆمار كرا دواتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كه‌سێك ده‌رچوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ویستمان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش بیگرین، به‌ڵام ناوبراو فه‌رمانبه‌ره و سه‌ر به ده‌زگایه‌كی ئه‌منییه و یه‌كێك بوو له كارمه‌نده‌كانی پاسه‌وانی ده‌زگایه‌كی حزبی له‌م شاره".
وتیشی: "به ره‌سمی داوامانكرد كه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام لقی پارتی ئاماده‌نه‌بوون تا ئه‌م ساته راده‌ستی بكه‌ن".
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌ڵێن دراوه دوای پرس و راوێژكردن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری و سه‌رووی خۆیان، راده‌ستی دادگای بكه‌ن و ئومێده‌وارم ئه‌و به‌ڵێنه‌یان بێننه دی".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌و كه‌سه پاسه‌وانی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستانه له چه‌مچه‌ماڵ و له‌رێی كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتووه و به‌پێی زانیارییه‌كانمان له هه‌ولێر نیشته‌جێیه و گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو راده‌ستی بكات، له‌ڕێی مه‌رجه‌عی خۆیه‌وه داواده‌كه‌ین هیچ تاوانبارێك له‌پاڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی داڵده نه‌درێت".
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن كرایه‌سه‌ر مامۆستایه‌كی تری ئاینی له چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی "محەمەد حامید" و به‌هۆیه‌وه ده‌ستێكی شكا، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسێیه به‌رده‌وامه.
PM:05:59:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 15780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت