عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌سه‌ر هێرش كردنه‌سه‌ر مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی دێته ده‌نگ
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه له هێرشكردنه سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی بێده‌نگ نابین و وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ئابی 2017 له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وتدا له چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه هێرشكرایه سه‌ر مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی و بریندار كرا".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "له هێرشكردنه سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی بێده‌نگ نابین".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه ئێستا به سه‌ردانێك له وڵاتی نه‌رویجه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هه‌ر هێزولایه‌نێك له پشتی ئه‌و كاره بێ ڕه‌وشتانه و نائاكاریانه‌یه‌وه بێت وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان".
ناوبراو كه پێشمه‌رگه‌ی دێرینه و كه‌سێكی سه‌ربازییه ده‌ڵێت: "هه‌ر هێز و لایه‌نێك له پشتی ئه‌و كاره‌وه بێت له كار و چالاكی سیاسی له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا رایان ده‌گرین".
مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ری به به ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند كه "پێنج گه‌نجی چه‌كدار له ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم ده‌بلیوه‌وه كه ره‌نگی ره‌ش بووه، دابه‌زیون بۆی و لێیان داوه".
وتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بم له هه‌ڵوێسته‌كانم و داواش له مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌م كه له سوكایه‌تیكردن پێمان، بێده‌نگ نه‌بن".
هێرشكردنه مه‌لا سامان سه‌نگاوی له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ئه‌و مامۆستا ئاینییه پشتگیریی خۆی بۆ جوڵانه‌وه‌ی (نه‌خێر بۆ ریفراندۆم له ئێستادا) ده‌ربڕی.
PM:09:06:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت