وێستگه‌نیوز زانیاری سه‌باره‌ت به ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌ڵێت، ره‌نگه ماوه‌ی 15 رۆژ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێَت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ره‌نگه ماوه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش 15 رۆژ بخایه‌نێت، چونكه خه‌ڵك به گشتی ئاگادارن چ كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری كه‌میی ماوه‌ی ریفراندۆم و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به گشتی ماوه بۆ هه‌ردوو پڕۆسه‌كه كه‌مه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و ماوه‌یه بۆ بانگه‌شه‌كردن گونجاوه.
له ئه‌مڕۆوه بانگه‌شه بۆ پڕۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ستی پێكردووه و تا 22-9-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت كه بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها بڕیاریشه رۆژی 1-11-2017 هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێن.
PM:09:20:05/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت