ناوی‌ پاڵێوراوانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵًبژاردنه‌كانی‌ عیراق بڵاوكرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز – میدیاكانی‌ عیراق ناوی‌ پاڵێوراوانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵًبژاردنه‌كانی‌ عیراقیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دووانیان كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانن.

كه‌ناڵی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوز ناوی‌ نۆ پاڵێوراوی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ شاره‌زایانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌ستنیشان كراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵًبژاردنه‌كانی‌ عیراق.

كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ نۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كۆمسیۆن به‌پێی‌ پێكهاته‌كان دابه‌شكراون كه‌ پێنجیان شیعه‌ن و دووانیان سووننه‌ن و دوانه‌كه‌ی‌ تریان كوردن.

ئه‌مه‌ش ناوی‌ پاڵێوراوه‌كانه‌:

پێكهاته‌ی‌ شیعه‌:

1- ریاز غازی
2-ئه‌حمه‌د جه‌بار
3- موعته‌مه‌د نیعمه‌
4- حه‌سه‌ن سه‌لمان
5- كه‌ریم ئه‌لته‌میمی

پاڵێوراوانی‌ پێكهاته‌ی‌ سوننه‌:

1- غه‌سان فه‌رحان
2-میعن عه‌بد

پاڵێوراوانی‌ پێكهاته‌ی‌ كورد:

1- رزگار حه‌مه‌د "یه‌كێتی‌"
2- به‌یار تاهیر "پارتی‌"


PM:09:35:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 6808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو