زه‌ین سكاڵایه‌ك له‌دژی كۆڕه‌ك تۆمار ده‌كات
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای "زین العراق" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی ئابی 2017 سكاڵایه‌كی له دژی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم تۆمار كرد.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه كۆمپانیای زه‌ین سكاڵاكه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق كردووه.
به‌پیی به‌یاننامه‌كه كه سایتی سۆمه‌ریه نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كۆمپانیای زه‌ین سكاڵای ئه‌وه‌ی كردووه كه كۆمپانیای كۆڕه‌ك له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا سه‌دان هه‌زار په‌یوه‌ندیی زه‌ینی وه‌ستاندووه و رایگرتووه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه گوایه:"هۆكاری رێگریكردن له په‌یوه‌ندییه‌كانی زه‌ین بۆ كۆڕه‌ك، زیادبونی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی زه‌ینه له هه‌رێمی كوردستاندا."
هاوکات کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەوان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای زین ڕانەگرتووە و بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان.
كۆمپانیاكه ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمپانیاکەیاندا هەندێک کێشە دروستبووە لە پەیوەندیکردن بۆ کۆمپانیاکانی دیکە بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیکردن لە کۆڕەکەوە بۆ زین ئاساییە.
PM:11:38:31/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت