كۆمپانیای كۆڕه‌ك سزایه‌كی قورسی دارایی درا
وێستگه نیوز ـ
كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنماییه‌كان و پێشێلكردنی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تپێدان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل، سزای پێنج رۆژ راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ كۆمپانیای كۆڕه‌ك ده‌ركرد.
له نووسراوێكی ده‌زگای كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق كه به ژماره (6/ت/2/2634 بەرواری 28-2-2019) کە له 20ی ئازاری 2019 ده‌رچووه، تیایدا هاتووه: "به‌هۆی پێشێلكاری كۆمپانیای كۆڕه‌ك له به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تپێدان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل و به دیاریكراوی ماده‌ی 19 كه تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی ده‌سته بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پارێزگاری ژماره له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هۆڵه‌ندی PortingXs ی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه بۆ جێبه‌جێكرنی ئه‌و پرۆژه گرنگ و زیندووه‌ی بازاڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق".
ده‌شڵێت: "ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌سیر و ئاسیاسێڵ له رۆژی 2019/3/17 دوای وه‌رگرتنی تێبینییه‌كانی كۆمپانیاكان له‌ناویاندا كۆمپانیای كۆڕه‌ك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ریان ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه و ئاماژه‌یه بۆ ناجددیه‌تی كۆمپانیای ئاماژه‌پێكراو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی گرێبه‌سته‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست ئاسته‌نگ بۆ پرۆژه‌كه دروست ده‌كه‌ن و پێشێكاری رێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تپێدان ده‌كه‌ن".
له نووسراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه "به‌وهۆیه‌وه بڕیاردرا په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیاكانتان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ رابگیرێت له به‌رواری 24ی ئازاری 2019 بۆ ئاگاداریتان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمپانیاكانتان به‌رپرسیارێتی هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی و داراییتان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، داوا له كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل كراوه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك رابگرن.
PM:07:46:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 33140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت