پۆلیسی سۆران: لەسەر هێرشكردنە سەر پزیشكێك كەسێك دەستگیركرا

‌رائید هاوار ئەرگوشی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لەلایەن نەخۆشێك و كوڕەكەی هێرشكراوەتە سەر پزیشكێك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن، دواتر كوڕەكە دەستگیركراوە.

رائید هاوار ئەرگوشی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگە نیوزی راگەیاند،  شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بەهۆی دەمەقاڵەیەكەوە لە نێوان نەخۆشێك و پزیشكێكی ئێشكگریی كێشە لە نێوانیان دروستبووە، كاتێك پزیشك پشكنین بۆ نەخۆشەكە دەكات پێی دەڵێت لەبەرئەوەی نەخۆشخانە تایبەتە بەفریاگوزاری سەرتایی و پزیشكی راوێژكاری لێ نیە، بۆیە ناتوانن چارەسەری بكەن.

ناوبراو وتی "دوای ئەوە لەلایەن نەخۆشەكە و كوڕەكەی هێرشكراوەتە سەر پزیشكەكە و هەڵاتوون، بەڵام هەر زوو لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوەكە درا، راستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری سۆران و بەرێوەبەری فریاكەوتن و ئەفسەری پۆلیسی نەخۆشخانە و ئەفسەری بنكەی سۆران سەردانی نەخۆشخانەیان كرد".

رائید هاوار ئاماژەی بەوەكرد "دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت باوك و كوڕەكە كێن توانرا كوڕەكە بەناوی (ك.ص.م) دەستگیر بكەن كە لە ئێستادا بەپێی ماددەی (229) یاسای سزا لە بەندیخانە بەبڕیاری دادوەر راگیراوە، دوای تەنها 30 خولەكیش پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانە دەستیان بەكارەكانی خۆیان كرد".

وتەبێژەكەی پۆلیسی سۆران وتیشی "هەر لەسەر رووداوەكە و بەهۆی كەمتەرخەمیەوە دوو كارمەندی پۆلیسی نەخۆشخانە لەلایەن بەرێوەبەری پۆلیسی ناوشار سزا دران".


PM:02:39:30/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو