پۆلیسی سۆران پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژن دانا

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سۆران پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژن و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتییان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پلانه‌كه‌ له‌ رۆژی 19ی مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا 25ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پلانەكە لەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئابی 2018، دەستپێدەكات  تا 25ی ئابی 2018، بەردەوام دەبێت دووەم دانانی پۆلیسی فریاكەوتن لە گشت شوێنە سەرەكیەكانی سۆران سێیەم دانانی كارمەندانی پۆلیسی تاوان لە  ناو  گەڕەك و كۆڵانەكان بۆ هەر حاڵەتێكی دزی چوارەم  بەشی پۆلیسی ناوشار و بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەشی پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان هاوكارو یاریدەری پۆلیسی تاوان و فریاكەوتن دەبن.

وتیشی: "پۆلیسی  خەلیفان كارمەندانیان دادەنێین لە هاوینە هەواری گەلی علی بەگ بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پێنجەم  پۆلیسی رەواندز لە ئامادەباشی دەبن لە هاوینە هەواری جندیان و بێخال و ناو  رەواندز  پۆلیسی چۆمان و مێرگەسوور لە سنوری خۆیان لە ئامادە باشی دەبن  شەشەم  پلانەكە  بە  هاوكاری هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران جێبەجێ دەكرێت لە كۆتایی بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو  راستەوخۆ  پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی پۆلیسی فریاكەوتن  بكەن بەم ژمارە ٠٧٥٠١٥١٦١٦٦ یان  ٠٧٥٠١٥١٦٣٦".

هــ. ر


PM:06:51:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو