له‌سه‌ر مانگا له هند دوو موسوڵمان كوژران
وێستگه نیوز-
پۆلیسی هندستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكیان لێخوڕیوه كه مانگای تێدابووه، دانیشتوانی گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له دوو پیاوی موسوڵمانیان داوه تا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی پۆلیس ئه‌و دوو شۆفێره ژماره‌یه‌ك مانگایان بۆ رۆژئاوای به‌نگال له‌سه‌ر سنووری به‌نگلادیش گواستۆته‌وه و دانیشتوانی گونده‌كه رێگه‌یان لێ‌گرتوون.
ئانوج شارما به‌رپرسی دیاری پۆلیس له رۆژئاوای به‌نگال وتی: "دانیشتوانی گونده‌كه رێگاكه‌یان داخستووه و بارهه‌ڵگره‌كه‌یان ناچار كردووه بوه‌ستێت، دواتر پیاوه‌كانیان داگرتووه و كوشتوویانن".
له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه ده‌كرێت تا بزانرێت ئایا ئه‌و دوو پیاوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مانگاكانیان كڕیوه یان قاچاغچێتی گۆشتی مانگایان كردووه.
پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی هندستان كه به‌كارهێنانی گۆشتی مانگا تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌درێت كه ئه‌و یاسایه پێشێل ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسا له رۆژئاوای به‌نگال ده‌كرێت مانگا سه‌رببڕدرێت.
ئه‌مساڵ له هندستان زنجیره‌یه‌ك تاوانی كوشتن له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌نجام درا له‌پێش هه‌موویانه‌وه به ئامانجگرتنی موسوڵمانان دوای تۆمه‌تباركردنیان به سه‌ربڕینی مانگا و خواردنی گۆشته‌كه‌ی.
PM:06:44:27/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت