له كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانه‌وه چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خوێندكارانی دوانزه‌ی ئامادەیی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خوێندكارانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بڵاوده‌كاته‌وه كه ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان سوودی لێوه‌ربگرن.
سه‌رتیپ عه‌لی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌ر خوێندكارێك مافی هه‌یه له سێ به‌شی یه‌ك كۆلێژ یان سێ به‌شی یه‌ك زانكۆ یان سێ به‌شی سێ زانكۆی جیاواز فۆڕمی راسته‌وخۆ وه‌ربگرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و خوێندكاره‌ی فۆڕمی راسته‌وخۆ وه‌رده‌گرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی له سیسته‌می زانكۆلایندا نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه وا باشه خوێندكار بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین چانسی وه‌رگرتنی هه‌بێت، پێویسته له سێ به‌ش فۆرم پڕ بكاته‌وه.
سه‌رتیپ وتیشی "ئه‌و به‌شانه‌ی كه له سیسته‌می زانكۆلایندا ماون به زۆری ئه‌و به‌شانه‌ن كه ساڵانی رابردوو له سه‌روی نمره‌ی (85)ه‌وه خوێندكاریان وه‌رگرتووه ، له‌به‌ر ئه‌وه وا باشه هه‌ر خوێندكارێك نمره‌كه‌ی له نێوان (60 بۆ 85)ه، فۆڕمی ڕاسته‌وخۆ پڕبكاته‌وه، نه‌ك چاوه‌ڕێی زانكۆلاین بكات، چونكه هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی كه نمره‌ی (60 بۆ 85)یان وه‌رده‌گرت له سیسته‌می زانكۆلاین ئێستا بوون به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ".
وه‌ك ناوبراو باسیكرد، ئه‌و خوێندكارانه‌ی خولی دووه‌میان هه‌یه مافی وه‌رگرتنی فۆڕمی راسته‌وخۆیان هه‌یه.
PM:08:51:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت