مامۆستایه‌ك ئۆتۆمبێلێكی به‌ دیاری به‌خشییه‌ خوێندكاره‌ كچه‌كه‌ی

‌خوێندکارەکە یەکەمی قەزاکەی بووە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە قەزایەكی سنوری پارێزگای دیالە مامۆستایەكی ئامادەیی ئۆتۆمبێلێكی نوێی بەدیاری بەخشیە یەكێك لەخوێندكارەكانی كە پلەی یەكەمی لە ئاستی قەزاكە لەپۆلی دوازدەی ئامادەیی بەدەست هێناوە.


مەروە محەمەد خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی قەزای بەلەدروز بە رێژەی لە سەدا 99 پۆینت 57 یەكەم بووە و لەسەر ئاستی عیراقیش یەكێكە لە یەكەمەكان.

لەلایەن مامۆستای فیزیای خوێندگەكەیەوە ئۆتۆمبێلێكی نیسان 2019ی نوێی وەك دیاری پێبەخشراوە.

هــ. ر


AM:08:39:17/08/2019












ئه‌م بابه‌ته 8832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو