كوڕێكی عوسمان چێوار كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی كۆچی دوایی كوڕێكی مامۆستا عوسمان چێوار، هونه‌رمه‌ندی كورد بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستكه‌وتووه، كوڕه‌كه‌ی عوسمان چێوار به‌ناوی (كاڵزۆ) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه بووه و له وڵاتی به‌ریتانیاش كۆچی دوایی كردووه.
كاڵزۆ برای میدیاكار (كاروان چێوار)ه كه پێشتر له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌رنامه‌ی (سه‌كۆ)ی پێشكه‌ش كردووه.
بڕیاره 19ی ئابی 2017 پرسه‌ی كاڵزۆ عوسمان چێوار له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ناسراو به (ئه‌حه سور)، به‌ڕێوه‌بچێت.
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار مامۆستا عوسمان چێوار (عوسمان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ساڵی 1946 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه و قۆناغه‌كانی خوێندن و په‌یمانگای مامۆستایانی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كردوه.
پاشـان له خولی ده‌رهێنان له شاری به‌غدا به‌پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی و ماوه‌ی 15 ساڵ سه‌رۆكی تیپی پێشڕه‌و بووه .
مامۆستا عوسمان چێوار یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و یه‌كه‌م كاری ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا ئه‌نجام دراوه .
وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه ساڵی 1988 دژی رژێمی به‌عس به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی روبه‌روی داگیركه‌ران وتویه‌تی (وه‌رن بمكوژن به‌ڵام گه‌له‌كه‌م ئه‌نفال مه‌كه‌ن) .
هونه‌رمه‌ند عوسمان چێوار له‌ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له چه‌ندین شانۆیی و دراما و فیلم‌دا به‌شداری كردوه و له 21ی ئایاری ساڵی 1996 كۆچی دوایی كردووه.
PM:05:54:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 12232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت