رێكه‌وت زه‌كی: کۆمپانیای قەیوان نرخی گازی گران کردووە
رێكه‌وت زه‌كی
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
رێكه‌وت زه‌كی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له گرانیوونی گاز له سنووری پارێزگاكه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی كه‌وتنه كاری وێستگه یه‌كی كاره‌بای كۆمپانیای قه‌یوان و فرۆشتنی كاره‌باكه‌ی به به‌غدا، نرخی گاز گران بووه.
رێكه‌وت زه‌كی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه هۆكاری گرانبوونی نرخی گاز به‌هۆی كه‌وتنه‌كاری وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه، كه به‌پێی گرێبه‌ستێك كاره‌باكه‌ی فرۆشراوه به حكومه‌تی ناوه‌ندی و وێستگه‌كه به گازوایل كار ده‌كات و ئه‌و گازه‌ی له پاڵاوگه‌ی بازیان به‌رهه‌مده‌هێنرێت هه‌مووی به‌كار ده‌هێنێت، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی تری ئه‌و گازه‌ی له سنووره‌كانه‌وه دێته سلێمانی كۆمپانیاكه ده‌یكڕێته‌وه".
ئەوەشی باسکرد: له ئێستادا بڕێكی كه‌متر له گاز داخڵی هه‌رێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌بێت له چاو پێشوودا، چونكه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له خاڵی سنووری باشماخ یه‌ك ملیۆن لیتر گاز داخڵ بووه، له‌كاتێكدا به‌س موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان رۆئانه پێویستیان به نیو ملیۆن لیتر گاز هه‌یه، بۆیه به‌شێكی دیكه‌ی گرانبوونه‌كه‌ی گاز بۆ ئه‌م هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رێكه‌وت زه‌كی، كه‌له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت و خواست له‌سه‌ر گاز به‌رزبێت و عه‌رزیش كه‌م بێت، ئه‌م مانگه یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با ده‌گاته سه‌رو 20 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك و بگره زیاتریش".
ئه‌وه‌شی باسكرد: داوایان له كۆمپانیای قه‌یوان كردووه، بۆ دابینكردنی گازی پێویست بۆ وێستگه‌كه‌یان خۆیان گاز هاورده بكه‌ن و واز له‌و گازه بهێنن كه دێته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی میله‌ت باجه‌كه‌ی نه‌دات و ئه‌ركی زیاتریان نه‌كه‌وێته‌سه‌ر.
داڕشتنەوەی: هەستیار
PM:02:06:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت