پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه: ته‌رمی پیاوێك له ئاوی ئه‌حمه‌دئاوا دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه ته‌رمێكی نه‌ناسراو له ئاوی ئه‌حمه‌دئاوا دۆزراوه‌ته‌وه‌و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، خزم و كه‌سوكاری ئاگادار بكه‌نه‌وه.
مقدم بەرزان عوسمان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد: دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی پێاوێکی نەناسراو کەتەمەنی نزیکەی 35 بۆ 45 ساڵ دەبێت لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا لەنزیک ناحیەی خورماڵ بەخنکاوی دۆزراوه‌ته‌وه کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە.
وتەبێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: تەرمهکە ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوه‌و دوسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکەش لەبنکەی پولیسی خورماڵ ڕێکخراوە، داواشی لەهاوڵاتیان كردوه هاوكار بن له ئاگاداركردنه‌وه‌ی خزم و کەسوکاری.
PM:05:57:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت