وه‌زیری دارایی عێراق: مووچه‌ی 3ی مانگه‌كه‌ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم خه‌رج ناكه‌ین
وێستگه نیوزـ
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن، به‌ڵام مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوو خه‌رج ناكه‌ن كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ریان نه‌گرتوه.
ئه‌مڕۆ هەینی كه‌ناڵ رووداو له‌زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه "بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، حكومه‌تی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەردەوام ده‌بێت."
سه‌باره‌ت به سێ مووچەكه‌ی سێ مانگی ساڵی رابردووی هه‌رێم، ته‌یف سامی وتی: مووچەی ئەو سێ مانگە خەرج ناکەن و ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی خۆی هەبووە و هەربۆیەش خۆی لە پێدانی ئەو سێ مووچەیە بەرپرسە.
PM:05:24:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت