سه‌عدی پیره: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی
وێستگه‌نیوزـ
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن کۆدەبێتەوە.
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: سبەینێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
"یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین"، وتەبێژی یەکێتیی وایوت.
بڕیارە 10ی حوزه‌یرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو وادەیەش بە مەرسوم لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.
PM:10:35:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت