قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە

‌دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئه‌مڕۆ چوارشەمە 27ی ئازاری 2024، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆک وەزیراني هةريَم ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکان بەردەوامن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و جەختیشی کردەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەریتانیای کرد بۆ هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هەرێم و بەغدا.


PM:08:42:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو