كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: سبه‌ینێ دوا واده‌ی تۆماركردنی ناوی كاندید و لیستی حزبه‌كانه
وێستگه نیوزـ
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند: سبەینێ پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی 2024 ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە دەبێت و واده‌كه درێژ ناکرێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی بریاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، لە 10 ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت و پرۆسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
PM:02:19:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت