حكومه‌تی هەرێم لە کۆبونەوەدایە و پرسی مووچەی مانگی شوبات و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق و تاوتوێ دەکات


وێستگه‌ نیوز-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە ئاماده‌بونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، سه‌رۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێم دەستیپێکرد و چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكات.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا دواپێشهاتەكان سەبارەت بە بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، بابەتی بڕیار و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی، سەبارەت بە ڕاكێشانی كاش بە دۆلاری ئەمەریكی گفتوگۆ دەكرێت، لە بڕگەی سێیەمشدا بابەتی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان دەخرێتەڕوو.


PM:01:00:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو