پوتین دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "توندڕه‌وه‌كان" له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆ بوون
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی روسیا دانی نا به‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان له پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی مۆسكۆ بوون كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 150 كه‌س كوژران.
رۆژی دوو شه‌ممه 25ی ئازاری 2024، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، دانی به‌وه‌دانا "ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان" له پشت هێرشه خوێناویه‌كه‌ی مۆسكۆوه بوون. ئه‌مه‌ش وه‌ك دانپیانانێك به راستی و دروستی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی رێكخراوی داعش دێت كه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 150 كه‌س.
به‌ڵام پوتین له هه‌مان كاتدا، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر وروژاندنی كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆكرانیا چ رۆڵیكی له‌و هێرشه داعشییه‌دا بینیوه و ده‌ڵێت: "گرنگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه بۆچی تیرۆریسته‌كان، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان، هه‌وڵیانداوه برۆن بۆ ئۆكرانیا، كێ له‌وێ چاوه‌ڕێی كردوون؟".
قسه‌كانی پوتین له كاتێكدایه، روسیا له دۆخی گرژی و نیگه‌رانی و حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژی، ئه‌مه دوای سێ رۆژ دێت له خراپترین هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر روسیا، له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوودا.
هه‌روه‌ها قسه‌كانی سه‌رۆكی روسیا، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دادگاییكردنی 4 كه‌س كه تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری بازرگانی له وڵات‌دا.
له هه‌مان كاتدا تادێت ئه‌و ده‌نگانه له به‌رزبوونه‌وه و زیادبووندان؛ كه داوای كاركردن به سزای له سێداره‌دان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی له كێشه‌كانی كوشتنی هاوڵاتیان تێوه‌گلاون.
له هه‌ڵوێستێكی سه‌رنج راكێشدا، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی "كۆمسۆمۆڵسكایا پراڤدا"ی روسیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "واشنتۆن پاساو بۆ كیێڤ ده‌هێنێته‌وه و هه‌وڵده‌دات هه‌م خۆی و هه‌م رژێمی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤلۆدیمێر زیلینسكی به‌دوور بگرێت، به‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی داعش".
هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "چه‌ندین فاكته‌ر هه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئه‌مریكا، له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئۆكرانیا تێوه‌گلاون و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن".
به‌ڵان دیمتری بیسكۆڤ وته‌بیژی كرملین، لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه شه‌ڕی دژ به تیرۆر: "پێویستی به هاریكارییه‌كی به‌رفراوانی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه جیاوازه‌كان هه‌یه".
PM:08:31:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت