پارێزگاری سلێمانی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران: تا هه‌ناسه‌یه‌ك ماوه؛ ئه‌م كاره‌ساته؛ چاره‌سه‌ر بكه‌ن
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری سلێمانی له نوێترین په‌یامیدا ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستا، رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆمبێكی ئابوریی خستۆته هه‌ر ماڵێكی كوردستانه‌وه، داواكاریشه "تا هه‌ناسه‌یه‌ك ماوه؛ ئه‌م كاره‌ساته؛ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوووسیویه‌تی: "ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه بكه‌ن و، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی به‌شه‌كانی تری مووچه و بوجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن".
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق؛ بۆمبێكی داراییان خستبێته ناو كایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌وا به دابه‌شنه‌كردنی موچه؛ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ بۆمبێكی ئابوریی خستۆته هه‌ر ماڵێكی كوردستانه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌گه‌ر ماڵێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و مامۆستایه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژیان و بژێوییان بن، ئێستا هه‌ر یه‌كێكیان نا، هه‌ردووكیان بێداهات و بێده‌ره‌تانن، كایه‌ی گشتیی و خزمه‌تی گشتیی و بازاڕ وه‌ستاون".
پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "كات؛ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته ناكات، كونی باكه له شوێنێكی تره، تا هه‌ناسه‌یه‌ك ماوه؛ ئه‌م كاره‌ساته؛ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌م په‌یامه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مامۆستایانی ناڕازی له به‌رده‌م پاركی مه‌لیك مه‌حمود خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ده‌یانویست به‌ره‌و ده‌باشان بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆیان له باره‌ی پرسی مووچه‌و راگرتنی كاره‌كانی (هه‌ژماری من) بده‌ن به گوێی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی به‌تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی. به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه رێگریان لێكراو ژماره‌یه‌كیشیان لێ ده‌ستگیركران.
PM:08:06:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت