مامۆستایانی ناڕازی بۆ یهكێتی: كارهكانی (ههژماری من) راگرن
دوو مامۆستای ناڕازی لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ
وێستگهنیوزـ
مامۆستایانی ناڕازی دوا پهیامی خۆیان گهیانده یهكێتی نیشتمانی كوردستان و رایانگهیاند، گهر دهتانهوێ خهڵك باوهڕتان پێبكات له سنووری ژێر دهسهڵاتی خۆتان كارهكانی (ههژماری من)ی سهپێندراو به فهرمی راگرن.
ئهمڕۆ دووشهممه مامۆستایانی ناڕازی له بهردهم پاركی مهلیك مهحمود خۆپیشاندانیان ئهنجامدا و دهیانویست بهرهو دهباشان بڕۆن بۆ ئهوهی پهیامی خۆیان له بارهی پرسی مووچهو راگرتنی كارهكانی (ههژماری من) بدهن به گوێی بهرپرسانی باڵای یهكێتی بهتایبهت بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی. بهڵام لهلایهن هێزهكانی ئاسایشهوه رێگریان لێكراو چهند ئهندامێكیشیان دهستگیركران.
بهپێی راگهیهندراوی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی كهلهناو خۆپیشاندانهكهی ئهمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی خوێندرایهوه دهڵێت: "ئەمڕۆ هەمووان پێکەوە لە دەباشانی ناوەندی بڕیاری ئەم سنوورە کۆبووینەتەوە؛ تا پڕ بەگەروومان و بە روون و راشکاویی بە لووتکەی دەسەڵات بڵێین، ئەگەر لەگەڵ بەیاننامە و وتار و قسەی ناو دیدارەکانتان راستگۆن! وەک چۆن بەوپەڕی شادومانییەوە باوەشتان بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵیی کردەوە لە هەمبەر (هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان و دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن)؛ فەرموون بڕیاری بە نیشتمانیکردنی مووچەش بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە؛ کە لەلایەن هەمان دادگاوە لە هەمان ڕۆژدا دەرچوو.
مامۆستایانی ناڕازی به یهكهێتی دهڵێن: "ئێوەی دەسەڵاتداری ئەم سنوورە، کە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدان، دوو بژاردەتان لەبەردەمە، یان ئەوەتا لەپێناو درێژەدان بە شەریکایەتیتان لەگەڵ پارتی و راگرتنی دڵیان، پشت لەمووچە بەبارمتەگیراوانی ئێره دەکەن و دواتر بەر لە هەرکەس و لایەنێک خۆتان بەسەختی باجەکەی دەدەن".
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگهیاندراوی مامۆستایانی ناڕازی
وێستگهنیوز-
بەناوی خوای گەورەی باڵادەست
ــ هاوڵاتیانی بەش مەینەت و مافخوراو
ڕەمەزانی خۆڕاگریی و نەورۆزی بەگژداچوونەوەی ستەمکاریتان باش.
ئەمڕۆ هەمووان پێکەوە لە دەباشانی ناوەندی بڕیاری ئەم سنوورە کۆبووینەتەوە؛ تا پڕ بەگەروومان و بە ڕوون و ڕاشکاویی بە لووتکەی دەسەڵات بڵێین: ئەگەر لەگەڵ بەیاننامە و وتار و قسەی ناو دیدارەکانتان ڕاستگۆن! وەک چۆن بەوپەڕی شادومانییەوە باوەشتان بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵیی کردەوە لە هەمبەر (هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان و دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن)؛ فەرموون بڕیاری بە نیشتمانیکردنی مووچەش بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە؛ کە لەلایەن هەمان دادگاوە لە هەمان ڕۆژدا دەرچوو.
ئێمە هاتووین تا پێتان بڵێین؛ تا ئێرە و بەس، ماندووبووین بەدەست یاریکردن و هەڵوێستی خۆڵەمێشییانەتان.
هاتووین و دەڵێین: تووڕە و بێزارین لە بەبارمتەکردنی مووچە و قووتی خۆمان و ماڵ و منداڵمان.
پێتان ئەڵێین: ئەگەر دەتانەوێت میللەت بۆ یەکجاریش بێت بڕوابەوەکات، کە ئێوە و پارتی دووڕووی یەک دراونین و حیزبێک نین لەگەڵ گورگ گۆشت بخۆن و لەگەڵ مەڕ شین بکەن؛ فەرموون قۆڵی مەردایەتی لێهەڵماڵن و هەر ئەمڕۆ بەفەرمیی کارەکانی تایبەت بە "هەژماری من"ی سەپێنراو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆتاندا ڕابگرن و هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بکەن، تا بەزوویی وەک مووچەخۆرانی عێراق، لە ڕێی کی کاردەوە مووچەکانمان وەربگرین.
ئێوەی دەسەڵاتداری ئەم سنوورە، کە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدان، دوو بژاردەتان لەبەردەمە، یان ئەوەتا لەپێناو درێژەدان بە شەریکایەتیتان لەگەڵ پارتی و ڕاگرتنی دڵیان، پشت لە مووچەبەبارمتەگیراوانی ئێره دەکەن و دواتر بەر لە هەرکەس و لایەنێک خۆتان بەسەختی باجەکەی دەدەن.
یان ئەوەتا دێنەژێرباری داواڕەواکانمان و دڵی میلەت خۆش دەکەن و بەسوود بۆ خۆتان ئەشکێتەوە.
سەرباری ئەوەش داواکارین، بەر لە هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هەریەک لە مووچەکانی مانگی دوو و سێ دابەش بکەن، لەوە زیاتر خەڵک و مووچەخۆران برسینەکەن و نەمانچەوسێننەوە، وەک چۆن 10 ساڵە هاوبەشێکی سەرەکیی پارتین لە سیاسەتی برسیکردندا، ئەگەرنا دڵنیاتان دەکەینەوە، سزای گەورەی خودا و شۆڕشی برسییەکان بەرۆکتان دەگرێت ، مێژووی دەسەڵاتە تاڵانکارەکانمان لە پێشچاوە، کە چۆن بوون و چییان لێ بەسەرهات.
لە کۆتاییشدا جەخت لە پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی دووپاتدەکەینەوە.
ڕاشیدەگەیەنین لێرەدا ناوەستین و جوڵە و ڕێکاری نوێمان دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
25/ 3/ 2024
PM:01:25:25/03/2024
ئهم بابهته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت