كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ به‌فرو باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران و به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان، پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشگرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئاداری 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی تا دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم. بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ده‌بارێت لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
باسی له‌وه‌شكردووه پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە به دوو بۆ پێنج پله پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 26ی ئادار، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە 27ی مانگ ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم دوو بۆ سێ پلە به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاویەکان بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 15
سلێمانی: 13
دهۆک: 11
زاخۆ: 10
هەڵەبجە: 13
کەرکوک: 18
سۆران: 9
حاجی ئۆمەران: 2
گەرمیان: 17
PM:12:59:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت